سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانى عێراقه‌وه ئاشكراى كردووه، ژماره‌ى تووشبوون له ناو په‌رله‌مانتارانى عێراق هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌ك ناتوانرێ چاوه‌ڕێى دانیشتن له په‌رله‌مانى عێراق بكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، ئه‌مڕۆ به ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه، په‌رله‌مانى عێراق ناتوانێ ده‌ست به دانیشتنه‌كانى بكاته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌ى تووشبوون له نێو په‌رله‌مانتاران زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتوویه‌تى، تا ئێستا زیاتر له 50 په‌رله‌مانتار تووشى كۆرۆنا بوون، تووشبووانیش له زۆربه‌ى فراكسیۆنه‌كانن و جیا له‌مه‌یش ژماره‌یه‌كى زۆر په‌رله‌مانتاران له ده‌ره‌وه‌ى عێراقن، بۆیه به گوته‌ى ئه‌و ئاسته‌مه په‌رله‌مان بتوانێ كۆببێته‌وه.
رۆژى دووشه‌مى رابردوو 83 په‌رله‌مانتار وذاوويان له‌سه‌ر داوایه‌ك كرد بوو بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان، به‌ڵام بڕیارده‌رى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ئاشكراى كردووه به‌هۆى تووشبوونى په‌رله‌مانتاران و فه‌رمانبه‌رانى په‌رله‌مان، ناتوانێ ئه‌و ئه‌نجوومه‌ن ده‌ست به دانیشتنه‌كانى بكاته‌وه، ته‌نیا مه‌گه‌ر له رێى ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه بێت.
له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان به شێوازى جیا جیا هه‌وڵیان داوه په‌رله‌مان ده‌ست به دانیشتنه‌كانى بكاته‌وه، چونكه كۆمه‌ڵێك یاسا پێویستیان به ته‌واوكاریى هه‌یه له‌وانه یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه‌چى وه‌ك ئاماژه بۆ ده‌كرێت له‌وه ناچێ په‌رله‌مان بتوانێ كۆ ببێته‌وه.