شاندێكی كوردی لەڕێی بەغدا رفێنران

0


lovekurdis_eydplqfzشاندێكی كوردی لەڕێی بەغدا رفێنران

نوچە.نیت.رووداو
شاندێک کە لە کەرکووکەوە بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی پارێزگاکەیان چووبوونە بەغدا،لە کاتی گەڕانەوەیان رفێنراون و دیار نییە لەلایەن کێوە رفێنراون.

رێبوار تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “شاندەکە لە دوو بەش پێکهاتبوو، کە نوێنەری سەرۆکایەتی زانکۆ، سەرۆکایەتی تەندرووستی و نوێنەری ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بوون”.

گوتیشی لە شارەبان رفێندراون.

سەبارەت بەوەی چییان پێبووە رێبوار تاڵەبانی گوتی “ئەوان سکوک و موستەنەداتانەیان دەهێنا کە ئاگادارکردنەوەی بانکی ناوەندیە بۆ بانکەکانی کەرکووک بە مەبەستی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی کەرکووک.”

بە گوتەی رێبوار تاڵەبانی ئەو شاندە لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێکراون و تاوەکو ئێستا زانیاری نییە کە بە فڕۆکە چوون یان لە رێگەی ئۆتۆمبێلەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com