وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سه‌رزه‌نشتى توركیا ده‌كات له‌به‌ر ئه‌و هێرشه‌ى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامى داوه. گوتیشى ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه بكرێت چونكه ئه‌مه پێشهاتێكى ترسناكه.
ئانیس ڤون دێرمۆڵ گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ى ئاب له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، فڕه‌نسا سه‌رزه‌نشتى توركیا ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ى كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له سنوورى عێراق روویداوه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا ده‌ڵێ، “فڕه‌نسا ئه‌و پێشهاته ترسناكه ره‌ت ده‌كاته‌وه و داوا ده‌كات راستییه‌كه ئاشكرا بكرێت”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌ى ده‌ڵێ، “وه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا له دیدارێكى له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ى له 16ى مانگى رابردوو باسى كردووه، فڕه‌نسا پابه‌ند به سه‌روه‌ریى عێراق و سه‌ركۆنه‌ى هه‌ر پێشیكارییه‌كى دژ به‌و سه‌روه‌رییه ده‌كات”.
فڕه‌نسا یه‌كه‌م وڵاتى ئه‌وروپى ده‌بێت كه به فه‌رمى سه‌ر هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ى سیده‌كان هاتووه‌ته ده‌نگ.
ئه‌و هێرشه له 11ى ئه‌م مانگه روویداوه و له ئه‌نجامدا دوو ئه‌فسه‌رى باڵاى كورد له پاسه‌وانى سنوورى عێراقى و شوفێره‌كه‌یان شه‌هید بوون.