به‌رپرسێكى باڵاى سه‌ربازى عێراق ئاشكراى كردووه، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هێرشه‌كانى توركیا داواى هاوئاهه‌نگییان له پێشمه‌رگه كردووه و به‌ڵام هێشتا وه‌ڵامیان نه‌داوه، ده‌شڵێ چاوه‌ڕوانى له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن تا رێنمایى تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌ربكات.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى گوته‌بێژى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق له لێدوانێكى به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى راگه‌یاندووه، له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى دوێنێى توركیا به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى وبه‌رپرسانى سه‌ربازى هه‌رێم له گفتوگۆدان و ده‌یانه‌وێ هاوئاهه‌نگیان له‌نێوان هه‌بێت.
دواتر باس له‌وه ده‌كات ده‌یانه‌وێ چه‌ند له خاڵیكى ئه‌منى، ناوه‌ندى هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ پاسه‌وانى هه‌رێم و پێشمه‌رگه هه‌بێت، به‌ڵام هێشتا ئه‌وان وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه تا بزانرێ میكانیزمى كاركردنى ئه‌و ناوه‌ندانه چۆن ده‌بێت.
ته‌حسین خه‌فاجى دووپاتى ده‌كاته‌وه عێراق ده‌توانێ له‌ڕووى سه‌ربازییه‌وه داكۆكى له سه‌روه‌رى خاكى خۆى بكات و چه‌ندان بژارده‌یشى بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هێرشه‌كه‌ى توركیا له‌به‌رده‌سته، به‌ڵام ئه‌وان چاوه‌ڕوان مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى رێنمایى تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بدات.