سەركردەیەكی یەكێتی لە دەستدانی پۆستی سەرۆك كۆمار دەخاتە ئەستۆی حیزبەكەی

0

سەركردەیەكی یەكێتی لە دەستدانی پۆستی سەرۆك كۆمار دەخاتە ئەستۆی حیزبەكەی

486634_426330247462048_558776828_nنوچە: هەولێر

ئاسۆی شێخ نووری كە یەكێكە لە سەركردەكانی یەكێتی، دەربارەی پۆستی سەرۆك كۆمار هۆشداری دەداتە حیزبەكەی و لە دەست دانی ئەو پۆستەیش دەخاتە ئەستۆی یەكێتی.
لە نووسینێكدا كە لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیبسوك بڵاوی كردۆتەوە، ئاسۆی شێخ نووری دەنووسێت “پۆستی سەرۆك كۆمار پۆستێكی گرنگ‌و بایەخدارە، هەر هیچ نەبێت سونبول‌و ڕەمزی وڵاتەكەیەتی، بۆیەكەمجارە لە مێژودا ڕێكەوێت ئەو پۆستە وەك استحقاقی نەتەوایەتی بدرێتە كورد كە ڕەنگە بەخەونیش نەبینرابێت، بۆیە پێویستە هەوڵدات ئەو پۆستە بپارێزێت‌و لەدەستی نەدات‌و بیكاتە دیفاكتۆ لەسەر بەشە نەتەوایەتی كورد ساغ بێتەوە”.
هەروەها دەنووسێت “لەدوو خولی پێشودا بۆماوەی هەشت ساڵ بەپێی ڕێكەوتنی سیاسی ئەو پۆستە درایە كوردو لەناو كوردیشدا درایە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان. بایەخی ئەو پۆستە تەنها بۆ یەكێتی نییە، بەڵكو بایەخی بۆ مەسەلەی نەتەوایەتی كوردو ئایندەشمان هەیە، ئەركی مسۆگەركردن‌و بەدەستهێنانیشی ئەركێكی مێژوییەو لە ئێستادا بەدەستهێنان‌و لەدەست دانیشی بەرپرسیارێتی یەكێتییە”.
ئاسۆی شێخ نووری هۆشداری دەداتە حیزبەكەیی و دەنووسێت “لەدەست چونی لەم خولەدا ڕەنگە ببێتە لەدەست چونی یەكجاری‌ و بەدەستهێنانیشی بۆ سێیەم جار ڕەنگە وەك استحقاقێكی نەتەوایەتی كورد جێگیربێت‌ و چیتر قسەو باسی تری لەسەر نەكرێت. هەموو لە چاوەڕێی یەكێتیداین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com