بایكوتكردنى بازرگانى و په‌كه‌كه‌… دوو كارتى عێراقن دژ به‌ توركیا

0

هه‌رچه‌نده‌ په‌كه‌كه‌ بیانووى داوه‌ته‌ توركیا تا هێرش بكاته‌ سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، كه‌چى ماڵپه‌ڕى مۆنیتۆر ده‌ڵێ، په‌كه‌كه‌ و بایكۆتكردنى بازرگانى دوو كارتى فشارن، عێراق ده‌توانێ له‌ دژى توركیا به‌كاریان بهێنێ.

ماڵپه‌ڕى مۆنیتۆر راپۆرتێكى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كێشه‌ى ئاو له‌ نێوان عێراق و توركیا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات گه‌وره‌ترین هۆكارى ئه‌و كێشه‌یه‌ ئه‌وه‌یه،‌ عێراق هیچ رێككه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ توركیا نییه‌، بۆیه‌ توركیا كۆمه‌ڵێك به‌نداوى له‌سه‌ر دیجله‌ و فوڕات دروست كردووه‌ و ئه‌و ئاوه‌ى كه‌مكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ڕژێته‌ عێراق.

له‌ به‌شێكى تردا له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت باس له‌و كارتى فشارانه‌ ده‌كرێت، كه‌ له‌ ده‌ست عێراق بۆ ئه‌وه‌ى له‌ دژى توركیا به‌كاریان بهێنێ.

یه‌كه‌میان به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ بایكۆتكردنى بازرگانى توركیایه‌، چونكه‌ قه‌باره‌ى بازرگانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ 16 ملیار دۆلارى ساڵانه‌. سه‌باره‌ت به‌ كارته‌كه‌ى تر راپۆرته‌كه‌ ده‌ڵێ، عێراق ده‌توانێ بوونى په‌كه‌كه‌ له‌ نزیك سنوور وه‌ك كارتێكى فشار به‌كاربهێنێ.

هه‌ڵبه‌ته‌ راپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌ى له‌به‌ر چاو نه‌گرتووه‌، خودى په‌كه‌كه‌ دوو رۆژه‌ ئاڵۆزییه‌كى زۆرى له‌ په‌یوه‌ندى عێرق و توركیا دروست كردووه‌ و ته‌نانه‌ت په‌كه‌كه‌ بیانوو بووه‌ بۆئه‌وه‌ى توركیا له‌شكركێشى بكات و سنوورى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ببه‌زێنێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com