بۆ پەرلەمانتارانی كوردستان: چی تر مافی ئەوەتان نیە بڵێن نوێنەری خەڵكین
نوچە: سلێمانی
سەرۆكی رێكخراوی سكاڵا و چاودێری روو لە پەرلەمانتاران دەڵێت، چیتر مافی ئەوەتان نیە بڵێن نوێنەری خەڵكین، چونكە وەك ئەو دەڵێت، نەیانتوانیوە پێش جەژن موچەی فەرمانبەران و چین و توێژەكان دابین بكەن.
شڤان زەنگەنە، سەرۆكی رێكخراوی سكاڵاو چاودێری، لە پەیامێكیدا كە رووەی پەلەمانتارەكانە دەڵێت “ئێوە ئەگەر نەتانتوانی پێش جەژنی رەمەزان مووچە بۆ فەرمانبەرانو چینو توێژەكان دەبین بكەن لە رێگای فشار خستنە سەر حكومەت (چیتر مافی ئەوەتان نییە بڵێن نوێنەری خەڵكین)، بەڵكو دەبنە نوێنەری بەرژەوەندییەكانتان”.
دەقی پەیامەكە:
بۆ ئەندامانی پەرلەمانی كوردستانو حزبەكان
هاووڵاتیان دەنگیاندا تا نوێنەراكانیان داكۆكیان لێبكەن ئەگەر نەتانتوانی پێش جەژنی رەمەزان مووچە بۆ فەرمانبەرانو چین و توێژەكان دەبین بكەن لە رێگای فشار خستنە سەر حكومەت (چیتر مافی ئەوەتان نییە بڵێن نوێنەری خەڵكین)، بەڵكو دەبنە نوێنەری بەرژەوەندییەكانتان.
بەهیوام بتوانن ئەم قەیرانە چارەسەر بكەن بە پێچەوانەوە پێشبینی چەند ئەگەر دەكەین لە داهاتوودا ئێوەو حزبەكانتان بەرپرسن حزبو لایەنە سیاسییەكان ئێوەش بەدەرو دوور نابن لە تووڕەیی شەقام تەنها بارودۆخی عێراقو ناوچەكە ئەم تورەییە شەقامی راگرتووە ئێوەی حزبەكانو ئەندامانی پەرلەمان لەبەرامبەر مێژوو و دەسكەوتەكانی ئەم هەرێمە بەرپرسن لەهەر ئەگەرێكو كێشەیەك دروست بووەو دەبێت.