نوچەنێت
ئیسرائیل بارەگاکانی بزووتنەوەی بەرگریی حەماس بۆردومان دەکەن.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣-٨-٢٠٢٠، کۆمەڵگەیەکی سەربازیی دەریایی حەماس و ژمارەیەک بنکەی سەربازیی دروستکراو لە ژێر خاک لە کەرتی غەززە، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکان و تانکەکانی ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون.
میدیا فەلەستینییەکان رایانگەیاند: زیانەکانی بۆردومانی ئەمڕۆی ئیسرائیل، وێران بوونی ٢٠ خانو و باڵەخانەیە لە کەرتی غەززە.
ئەفیغای ئەدرعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت: چەکدارانی باڵۆنی سوتێنەریان بۆ ناو خاکی ئیسرائیل ناردووە. بۆیە ئەوان بەم هێرشي وەڵامیان داوەتەوە.