تورکیا داوایەک ئاراستەی عیراق دەکات

0

نوچەنێت

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دوای هەڵوێستی پەرلەمانی عیراق و هەڵوەشاندنەوەی سەردانی وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند: پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) سەروەریی خاکی عێراقی پێشێل کردووە.

سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا، لە رێگەی زەمینی و ئاسمانی لەسەر سنورەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، تا ئێستا چەندین هاوڵاتی مەدەنی و بەو دواییەش دوو فەرماندەی کورد لە هێزی پاسەوانی سنووری سوپای عێراق شەهید بوون.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: چەندین ساڵە پەکەکە خاکی عێراق بۆ خۆحەشاردان بەکاردەهێنێت بەمەش سەروەری، یەکپارچەیی و ئاسایش و سەقامگیری عێراقی خستووەتە مەترسییەوە. تورکیا ئامادەیە هەماهەنگی لەگەڵ عێراقدا بکات، بەڵام ئەگەر جموجوڵەکانی پەکەکە بەردەوام بێت، تورکیا هەموو رێکارێک دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەکانی.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوا لە عێراق دەکات، هەنگاوی جددی بۆ وەدەرنانی پەکەکە لە ناوچە سنورییەکان بنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com