ئاشتی هه‌ورامی: پاره‌یه‌كی زۆر به‌ڕێوه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان
نوچە.نیت.pukmedia
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات، پاره بۆ موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابینكراوه‌و كوردستان گرفتی نه‌بوونی پاره‌ی نییه.
ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكدا وتی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرفتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نییه.
وتیشی: پێویسته وه‌زاره‌تی دارایی رێوشوێنه‌كانی خۆی ئاماده بكات، چونكه پاره‌یه‌كی زۆر له‌رێگه‌یه به‌ره‌و كوردستان و موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانیش دابینكراوه.
وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمان بووه ئه‌نجاممان داوه‌و پاره‌ش په‌یداكراوه‌و له‌داهاتوودا فه‌رمانبه‌رانیش گرفتی پێدانی مووچه‌كانیان له‌كاتی خۆیدا نابێت.