نوچەنێت
ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە جیهان، گەیشتە ٢٠ ملیۆن و ٧٥٩ هەزار و ٤٩٩ کەس.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣-٨-٢٠٢٠، دوایی ئاماری پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان بڵاوکرایەوە.
بەپێی خشتەکە، ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە جیهان، گەیشتە ٢٠ ملیۆن و ٧٥٩ هەزار و ٤٩٩ کەس. ئەو وڵاتانەی زۆرترین رێژەی توشبوو و مردوویان هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، باشووری ئەفریقیا، پیرۆ، مەکسیک، کۆڵۆمبیا، چیلی، ئێران، ئیسپانیا، بەریتانیا، سعودیە، پاکستان، ئەرجەنتین، بەنگلادیش، ئیتاڵیا، تورکیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، عێراق، فلیپین، ئەندەنوسیا، کەنەدا، قەتەر، کازاخستان، ئیکوادۆر، میسر، بۆلیڤیا، ئیسرائیل و چین.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، ١٣ ملیۆن و ٦٥٢ هەزار و ٦٥٦ کەسی توشبوو چاکبوونەتەوە. ٧٥٢ هەزار و ٢٩٥ کەس گیانیان لەدەست داوە.