ئەسعەد مورادی
لەسەر داوای نەوەی نوێ ژمارەیەک خۆپێشاندەر لە پارکی ئازادیی سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و بڕیاریانداوە بەردەوامی بە خۆپێشاندان بدەن. قایمقامی قەڵادزێیش دەڵێت ”گرژی دروست بووە بەڵام کەس بریندار نەبووە”.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 12-8-2020، بەشێک لە سلێمانی، قەڵادزێ و کەلار خۆپیساندان بەڕێوەچووە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، بەکر بایز، قایمقامی قەڵادزێ لەبارەی خۆپیشاندانەکەی ئەم ئێوارەیە لە قەڵادزێ رایگەیاند: خۆپێشاندەران سەرەڕای گرتنەبەری رێکاری ئەمنی، هەڵیانکوتایە سەر بارەگای بزووتنەوەی گۆڕان و سووتاندیان، دواتر گەیشتنە بەردەم ناوچەی پارتی و بەردبارانیان کرد.
قایمقامی قەڵادزێ ئاماژەی بەوەش کرد، هیچ کەسێک لە گرژییەکانی خۆپیشاندانەکە بریندارنەبووە.