میلیشیاكانى شیعه‌ داواى ده‌ركردنى باڵوێزى توركیا له‌ به‌غدا ده‌كه‌ن

0

له‌ دوایین كاردانه‌وه‌ى لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان لةسةر هيَرشةكةى توركيا، میلیشیایه‌كى شیعه‌ داواى ده‌ركردنى باڵوێزى توركیا له‌ عێراق ده‌كات. له‌سه‌ر ئاستى عه‌ره‌بییش میسر و ئیمارات له‌ دژى هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌وه‌ستنه‌وه‌.

دوێنێ توركیا هێرشێكى بۆ سه‌ر خاكى هه‌رێمى ئه‌نجام دا، له‌ ئه‌نجامدا دوو ئه‌فسه‌رى باڵا شه‌هید كران كه‌ كورد بوون و له‌ ریزى هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنوورى عێراق بوون، بۆیه‌ ئه‌مه‌ ناڕه‌زایی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كانى دروست كردووه‌.

حكوومه‌تى عێراق ئه‌مڕۆ بانگهێشتى فاتیح یه‌لدزى باڵیوزى توركیاى له‌ عێراق كردووه‌، كه‌چى میلیشیایه‌كى شیعه‌ ده‌ڵێ، ده‌بێت له‌ برى بانگهێشتكردن و پێدانى ناڕه‌زایى ئه‌و باڵوێزه‌ى توركیا ده‌ر بكرێت.

عادل كه‌رعاوى گوته‌بێژى ئه‌نساڕوڵاى ئه‌وفیا كه‌ لایه‌نێكى میلیشیاى شیعه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ى حه‌شدى شه‌عبى دایه‌، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى عێراق هه‌ڵوێستى به‌م شێوه‌یه‌ لاواز بێت ئه‌وا هێرشه‌كانى توركیا به‌رده‌وام و زیاتر ده‌بێت.

هه‌ر له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ئیمارات و میسر ناڕه‌زاییان له‌ دژى توركیا ده‌ربڕیوه‌ و ئه‌م كاره‌ى توركیایان به‌ پێشیلكاریى و ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروبارى وڵاتان زانیوه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com