رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ست به دانوستاندن ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام به گوته‌ى رۆژنامه‌كه دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا پێویستى به یه‌كڕیزى كورد هه‌یه، هه‌ر ئه‌مه‌یش وا له نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كردووه ده‌ستپێشخه‌رى كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى بكات.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید كه رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بییه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، به‌ر له‌وه‌ى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ست به دانوستاندنه‌كانى بكاته‌وه، ده‌بێت لایه‌نه كوردییه‌كان بۆچوونیان یه‌ك بێت، راپۆرته‌كه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، له‌ڕووى داراییه‌وه بارودۆخى هه‌رێم به جۆرێكه به‌رگه‌ى كێشه‌ى زیاتر ناگرێت.
دواتر سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له حكوومه‌تى هه‌رێم، قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌كه كردووه و گوتوویه‌تى، “نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر زۆر دۆسیه هه‌یه له‌وانه، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، داهاتى نه‌وت، ده‌روازه سنوورییه‌كان”.
به‌ڵام ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌و دۆسیانه به‌ر له هه‌موو شتێك پێویستى به رێككه‌وتنى حزبه كوردییه‌كان هه‌یه، ئه‌مه‌یش واى له نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم كردووه ده‌ستپێشخه‌رى كۆبوونه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى بكات.
دواى پێشنیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم، پارتى و یه‌كێتى دوێنێ كۆبوونه‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رێككه‌وتنى خۆیان له‌سه‌ر شه‌ش خاڵ راگه‌یاند. رۆژنامه‌كه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌م رێككه‌تنه ئه‌نجامى پێشنیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم بووه.