پزیشکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

0

ئەسعەد مورادی

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پزیشکێک لە سلێمانی کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا.

لە لێدوانێی تایبەت بە نوچە، نەقیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسى سلێمانى ڕاگه‌یاند: ئەمڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 12-8-2020)، له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى سلێمانى پزیشكێكى پسپۆڕى هه‌ناو به‌ناوى (ی.م)، له‌ نھۆمی دووه‌مى خانووه‌كه‌ى خۆیدا، فیشه‌كێكى ناوه‌ به‌ سه‌ریه‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ست داوه‌”.

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوتیشى “ئه‌و پزیشكه‌ خێزانداره‌ و تا ئێستا دیار نییه‌ ھۆکاری خۆکوشتنەکەی چییه‌ و بە گوتەی ھاوسەرەکەی ھیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نەبووە”.

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، کە تیمه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ى تاوان چوونه‌ته‌ شوێنى ڕووداوه‌كه‌، ھەروەھا ته‌رمه‌كه‌ش ڕەوانەی‌ پزیشكى دادوه‌ریى سلێمانی کراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com