به‌رپرسێكى باڵاى عێراقى به رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى راگه‌یاندووه، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران به نیازه به یاساى تیرۆر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و میلیشیایانه بكات، كه به مووشه‌كى كاتیوشا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هاوپه‌یمانان و دامه‌زراوه گرنگه‌كانى عێراق.
به‌رپرسێكى باڵاى عێراقى كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، به رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دیدى گوتووه، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران به لایه‌نه سیاسیه‌كانى شیعه و سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى راگه‌یاندووه، به نیازه به ماده‌ى چوارى یاساى تیرۆر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كدارانه بكات كه به “شانه‌ى كاتیوشا” ناسراون.
به‌رپرسه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌مه له‌میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى كازمى بووه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌منى و سه‌ربازى، كه ئه‌وان پلانێكی نوێیان داناوه، بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشه مووشه‌كیانه ده‌كرێنه سه‌ر هاوپه‌یمانان و ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا.
به‌رپرسه عێراقییه‌كه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كازمى تیمێكى تایبه‌تى له ده‌زگاى دژه تیرۆری عێراقى راسپاردووه، بۆئه‌وه‌ى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشانه بكه‌ن و ده‌شڵێ، ئه‌و هه‌وڵه‌ى كازمى دواى ئه‌وه دێت، كه نه‌یتوانێ به دانوستاندنى سیاسى ئه‌و هێرشه مووشه‌كیانه بوه‌ستێنێ.
چاودێرانى سیاسى پێیانوایه ئه‌و بڕیاره‌ى كازمى مه‌ترسى ئه‌وه‌ى هه‌یه حكوومه‌ت و گرووپه‌كه شیعه‌كان رووبه‌ڕووى یه‌كتر ببنه‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه كاردانه‌وه‌ى توندى شیعه‌كانى لێ بكه‌وێته‌وه، چونكه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره به‌م یاسایه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت
كاتع ره‌كابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێ، ناكرێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ى كازمى قبووڵ بكرێت و هێرشه‌كانى شیعه به تیرۆر وه‌سف بكرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره بیانووى ئه‌وه‌یه ئه‌و هێرشانه خه‌ڵكى سڤیل ناكه‌نه ئامانج، به‌ڵكو له دژى بوونى “بێگانه‌ن” له عێراق.