دەرکردنی مەلایەک هەرا دەنێتەوە
نوچە.نیت.nrt
دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی رایگه‌یاندبوو، مه‌لایه‌ك به‌بی مۆڵه‌ت له وتاری هه‌ینی دوعا بۆ غه‌ززه ده‌كات و دوعا بۆ پێشمه‌رگه ناكات، كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێ كه‌وته‌وه، نوسه‌رێكی ئیسلامیش ده‌ڵێت، ده‌بێت ئه‌وقاف داوای لێبوردن بكات.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌سیبووك نوسیویه‌تی، ئه‌و مه‌لایه‌ی له‌نوێژی هه‌ینیدا شیوه‌ن و دوعای بۆ غه‌ززه ده‌كرد، له‌وتار خوێندن دورخرایه‌وه له‌به‌ر رێزی مه‌لایه‌تییه‌كه‌شی نایده‌ین به‌دادگا، ئه‌گه‌ر نا ده‌درا به‌دادگا.
له نویسنه‌كه‌ی نه‌قشبه‌ندیدا ئه‌وه‌شی وتووه، به‌ڵێنیان به‌و مه‌لایه داوه ئه‌گه‌ر نیازی غه‌ززه‌ی هه‌یه هه‌موو كار ئاسانییه‌كی بۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مێشكی گه‌نجه‌كانی كورر نه‌وروژێنێ.
له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئه‌وقاف كاردانه‌وه‌ی جیاجیا لێكه‌وته‌وه هه‌ریه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك بۆچوونی خۆی به‌كۆمێنت بۆ نه‌قشبه‌ندی ده‌ربڕێوه.
یه‌كێك له‌كۆمێنته‌كان به‌ناوی شوان محه‌مه‌ده‌وه نوسیویه‌تی” بیانوی وه‌زاره‌تێكی گه‌نده‌ڵ هه‌ر ئه‌وه‌یه ئیدی ….. كاك مه‌ریوان ئه‌گه‌ر راست ده‌فه‌رمون بۆ هه‌ڵوێستێكی بچوكتان نه‌بوو له‌سه‌ر وته‌كانی سیسی، به‌ڵی پێشمه‌رگه پارێزه‌رمانه و پێویسته دوعای بۆ بكه‌ین”.
یه‌كێكی دیكه به‌ناوی مراد حه‌قی بۆی نه‌قشبه‌ندی نوسیوه، جوانه موسوڵمان هه‌ست به ئازاری موسلمانان بكات له هه موو شوینه‌كانی دونیا، به‌ڵام ئایا فه‌ڵه‌ستینیه‌كان و هه موو عه‌ره‌به‌كان ناخیان جی تیایه به‌رامبه‌ر به‌كورد.
” ده‌بێت ئه‌وقاف داوای لێبوردن بكات”
هه‌ر له كاردانه‌وه‌ی وته‌كانی نه‌قشبه‌ندی له‌سه‌ر دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌لایه‌ی شاری هه‌ولێر “كامیل مه‌حمود” نوسه‌ر رۆشنبیری ئیسلامی له لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌سیبووك نوسیویه‌تی” ئه‌مه‌ی له‌م پۆسته‌ی كاك مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندیدا خوێندمه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و مامۆستایه‌دا كرابێت كه گوزارشتی كردووه له‌ئازادی خۆی و شعووری ئیمانی‌و ئیسلامیانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و تاوانانه‌ی له‌غه‌ز‌زه روو ده‌ده‌ن و دیمه‌نه‌كانی ده‌مانهه‌زێنێت، پێم وایه ئه‌و مه‌لا به‌ڕێزه بانگكراوه‌و تێر سوكایه‌تی پێ كراوه‌و دراوه‌ته به‌ر توانج و كه‌رامه‌تی ئینسانی پێشێل كراوه”.
له‌نوسینه‌كه‌ی ناوبراودا ئه‌وه‌ش هاتووه” سوێند به‌خوا پۆسته‌كه‌ی كاك مه‌ریوانم خوێنده‌وه دنیایه‌ك به‌زه‌یم به‌و مه‌لایه‌دا هاته‌وه‌كه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، نازانم یه‌كێتی زانایان چۆن بێ هه‌ڵوێستن به‌رامبه‌ر به‌م فشار‌و ناره‌وایه‌تیانه‌ی ده‌كرێت؟ هیوادارم ئه‌م سوكایه‌تییه به‌مه‌لاو مامۆستایان روو نه‌داته‌وه‌و پۆزشیش بۆ ئه‌و مامۆستایه بهێنرێته‌وه كه من تا ئێستایش نایناسم كێیه، با ئه‌وقاف و هه‌ر لایه‌نێكیتریش بزانێت كه ئێمه‌ی مامۆستایان و باوه‌ردارانی كوردستان له‌رووی شه‌رعی و ئه‌خلاقییه‌وه مولزه‌مین به‌دوعاكردن بۆ كۆتایی مه‌ینه‌تییه‌كانی موسڵمانانی تر و غه‌ززه‌و فه‌له‌ستین و قودسی پیرۆزیش له‌ناو دڵ و ده‌روونماندایه، به‌كوڵ دوعا بۆ رزگاری ئه‌وان و رسوابوونی جوله‌كه‌و هاوسۆزو هاوپه‌یمانه‌كانیان ده‌كه‌ین و هه‌ر ئه‌وه‌مان له‌ده‌ست دێت كه‌له‌دوعاكانمان و به‌تایبه‌تی له‌قنوته‌كانی ئه‌م چه‌ند شه‌وه‌ی كۆتایی ره‌مه‌زاندا بپارێینه‌وه‌و بڵێین(اللهم علیك بالیهود الصهاینه”.
“دوعا كردن بۆ غه‌ززه سه‌ره‌تایترین مافی مسوڵمانانه”
هاوكات هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت عه‌بدولحه‌مید سیوه‌یلی مامۆستایی ئاینی به‌ماڵپه‌ڕی NRTراگه‌یاند: له‌و به‌شه‌ی كه مه‌یوان نه‌قشبه‌ندی ده‌ڵێن مه‌لاكه به‌بی مۆڵه‌تی ئه‌وقاف وتاری داوه ئه‌وه مه‌هزه‌له‌یه ده‌بێت به‌رێوبه‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێر به‌داوداچونی بۆ بكات.
وتیشی، له‌و به‌شه ده‌ڵێت دووعا بۆ غه‌ززه ده‌كات ئه‌وه سه‌ره‌تایترین مافی هه‌موو مسوڵمانێكه كه دوعا بۆ برا مسوڵمانه‌كه‌ی بكات، له‌وبه‌شه‌ی كه ده‌شلێت دوعا بۆ پێشمه‌رگه نه‌كراوه ئه‌وه به‌شاهیدی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵوێست رۆشنترین چێن له مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا مامۆستایانی ئاینییه و هه‌موو شه‌وه‌كانی ره‌مه‌زان و قه‌در دوعا بۆ پێشمه‌رگه كراوه.