ماڵپه‌ڕى سپۆتنیكى رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده وڵاتانى عه‌ره‌بى له هێرشه‌كه ى دوێنێى توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان تووڕه‌ن، كه‌چى توركیا ڤیدیۆى هێرشه‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه و باس له كوشتنى دوو چه‌كدارى په‌كه‌كه ده‌كات.
ماڵپه‌ڕى سپۆتنیك باس له بێباكى توركیا ده‌كات و ده‌ڵێ، له كاتێكدا وڵاتانى عه‌ره‌بى توڕه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا ڤیدیۆى هێرشه‌كه‌ى دوێنێ بڵاو ده‌كاته‌وه.
سپۆتنیك لینكى په‌یامێكى كورتى وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه باسى له‌وه كردووه، دوو چه‌كدارى په‌كه‌كه له هێرشه‌كه‌ى دوێنێ كوژراون. جگه له‌مه له تویته‌ر وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا ڤیدیۆیه‌كى داناوه كه هێرشه‌كه‌ى دوێنێ نیشان ده‌دات.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا هیچ ئاماژه‌یه‌كى بۆ ئه‌وه نه‌كردووه، له‌و هێرشه‌دا دوو ئه‌فسه‌رى باڵاى كورد له ریزى هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنوورى عێراق شه‌هید كراون.
ماڵپه‌ڕه رووسییه‌كه بۆئه‌وه‌ى بێباكى توركیا ده‌ربخات باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و هێرشه‌ى توركیا توِه‌ییه‌كى زۆرى له ناوه‌ندى عه‌ره‌بى ده‌ركردووه و عێراقیش كۆمه‌ڵێك رێكاریى گرتۆته‌به‌ر.
كاردانه‌وه‌ى عێراق به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كه‌ى دوێنێى فڕۆكه‌كانى توركیا به‌رده‌وامه و به‌ڵام وه‌ك تێبینى ده‌كرێت توركیا بایه‌خێكى ئه‌وتۆ به هه‌ڵوێستى عێراق نادات.