عێراق هه‌ڕه‌شه‌ له‌ توركیا ده‌كات و سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌كار پووچه‌ڵ بكاته‌وه‌

0

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند، كارتى فشارى زۆرمان له‌به‌ر ده‌سته‌ بۆئه‌وه‌ى له‌دژى توركیا به‌كارى بهێنێ، له‌ هه‌مان كاتیشدا حكوومه‌تى عێراق بڕیارى دا سه‌ردانه‌ى خڵووسى ئه‌كارى وه‌زیرى به‌رگرى توركیا پووچه‌ڵ بكاته‌وه‌، كه‌ بڕیار بوو سبه‌ى پێنجشه‌م سه‌ردانه‌ى عێراق بكات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند، له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ توركیا، عێراق هێزێكى زۆرى به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌، له‌وانه‌ تێكڕایى قه‌باره‌ى بازرگانتى توركیا ساڵانه‌ 16 ملیار دۆلاره‌ و ده‌یان كۆمپانیاى توركى له‌ عێراق كار ده‌كه‌ن”.

جیا له‌مه‌یش سه‌حاف گوتى، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش عێراق په‌یوه‌ندییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى و عه‌ره‌بى باشى هه‌یه‌.

له‌ به‌شیكى ترى قسه‌كانى ئه‌حمه‌د سه‌حاف ده‌ڵێ، عێراق پێیوایه‌ هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر عێراق سه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌ تێك ده‌دات و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كاتێك عێراق به‌ دیپلۆماسى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه‌ ده‌كات له‌ ترسه‌وه‌ نییه‌.

هاوكات ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ عێراق ئه‌مڕۆ بڕیارى داوه‌ سه‌ردانه‌كه‌ى خڵووسى ئه‌كار پووچه‌ڵ بكاته‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ى پێنجشه‌م بۆ عێراق ئه‌نجامى بدات.

دوێنێ فڕۆكه‌كانى توركیا له‌ ناوچه‌ى برادۆست هێرشیان كرده‌ سه‌ر پاسه‌وانانى سنوور، له‌ ئه‌نجامدا چه‌ند كه‌سێكیان شه‌هید كرد كه‌ دووانیان ئه‌فسه‌رى كورد بوون له‌ هێزى پاسه‌وانى سنوورى عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com