نوچەنێت
جۆ بایدن، ژنێکی رەشپێستی بەڕەگەز هیندیی وەکو جێگری خۆی دەستنیشانکرد.
جۆو بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، كامالا هێرس، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی به جێگری خۆی د بۆ هه‌ڵبژاردنی ٢٠٢٠ دەستنیشانکرد.
کامالا یه‌كێك بوو له ركابه‌ره سه‌رسه‌خته‌كانی بایدن له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختەی دیموكراته‌كان، بەڵام دوای ئه‌وه‌ی بایدن وه‌كو پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا سەرکەوت، کامالا هێرس بووە پشتیوان و پاڵپشتی به‌هێزی.
کامالا هێرسی تەمەن ٥٥ ساڵ، سیناتۆری ویلایه‌تی كالیفۆرنیایە، یه‌كه‌مین ژنی ره‌شپیست و یه‌كه‌مین كه‌سی به ره‌گه‌زهیندییە، کە له‌لایه‌ن دیموكراته‌كانه‌وه دیاریده‌كرێت بۆ پۆستێكی باڵا له سه‌رۆكایه‌تیدا.