فەڕەنسا لە بەردەم کارەساتدایە

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا، لە بارەی دۆخی کۆرۆنا لەم وڵاتە هۆشداری دەدات و دەڵێت: ئەگەر ڕەوتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خێرایی ڕۆژانی ڕابردوو بەردەوام بێت، کۆنتڕۆڵکردنی ئەم پەتایە کارێکی ئاسان نابێت.

جان کاستێکس، سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا لە میانی سەردانی بۆ نەخۆشخانەیەکی فەڕەنسا، ئەم پەیامە هۆشداری ئامێزەی بڵاو کردەوە.

جان کاستێکس، لە ماوەی ڕابردوو لە لایەن سەرۆکی فەڕەنسا بۆ ئەم پۆستە دیاریکراوە، دەڵێت: کەم تەرخەمی گەلی فەڕەنسا جێی  نیگەرانییە.

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بە خێرایی لە فەڕەنسا تەشەنەی کرد، ژمارەی تووشبوان و قوربانیان لە بەرزبوونەوەدایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com