پەرلەمانتاران چۆن دەڕواننە سەردانەکەی کازمی؟

0

نوچە-ئاژانسەکان

هاوکات لە گەڵ نزیک بوونەوەی ڕێکەوتی سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ ئەمریکا، پەرلەمانتارانی عێراق لە بارەی ئەنجام و دەستکەوتەکانی ئەم سەردانە گەشبینین.

ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هیوادارن کازمی وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دیدار لە گەڵ سەرانی ئەمریکا پشتیوانی واشنتۆن بۆ عێراق، مسۆگەر بکات.

بەشارکیکی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە ڕۆژنامەی الصباح- ی گوتووە: سەردانەکەی کازمی لەو ڕووەوە گرنگە کە بەغدا جارێکی تر بتوانێ پێگەی سیاسی خۆی لە هاوکێشە سیاسیەکانی ناوچەکە، بە دەست بێنێتەوە و هەروەها پەیوەندییەکانی لە گەڵ هێزە ئیقلیمیەکان هاوسەنگ بکات.

«ندی شاکر جودت»،پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت: چاوەڕوانیمان لە کازمی ئەوەیە، کە دۆسیەی ئابوری عێراق لە گەڵ بەرپرسانی ئەمریکا بخاتە بەر باس، چونکە باری دارایی و ئابوری عێراق لە قەیراندایە، هەر بۆیە پێویستە بە هاوکاری و بە رێگەی وەبەرهێنان فشارەکانی ئەم قەیرانە کەم بکرێتەوە.

«سعد مانع» لە هاوپەیمانی سائیرون، رایگەیاند: پێویستە لە گەڵ ئەمریکا  چەند کەیسێک بخرێتە سەر مێزی دانوستان، یەک لەوان پرسی کشانەوەی هێزەکانیەتی لە عێراق، هەر بۆیە پێویستە کە کازمی ئەم دۆسیانە ئەولەوییەتی بەرنامەکەیدا بێت.

«محمد البلداوی»، لە فراکسیۆنی فەتح، جەخت دەکاتەوە کە سەردانەکەی کازمی دەبی سەرەتا لە ناوخۆی پەرلەمان بخرێتە بەرباس و پەرلەمان ئاگاداری وردەکاری و تەوەری باس و گفتوگۆکانی کازمی، لە گەڵ لایەنی ئەمریکی بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com