بڕیاری دەركردنی هێزی بیانی جێ بەجێ ناكرێت

0

شلێر سەعید 

پەرلەمانتارێ رایدەگەیەنێت، لە ئێستا دا ئەوە كارێكی مەحاڵە داوابكرێت ئەو هێزە بیانییەکان لە عێراق بكشێنەوە. دەشڵێت ”هەڵوەشانەوەی ئەو هەموو رێکكەوتن و گرێبەستانە لەگەڵ ئەمریكا، ئاسان نییە و ناكرێت”. 

بەشێك لە كوتلە عێراقییەكان دەركردنی هێزە بیانیەكان بەتایبەت ئەمریكییەكان بۆتە وەک ئامانجێکی سیاسی لێیدەڕوانن، ئەوانەش زۆربەیان لایەنگیری ئێرانن و سورن لە سەردەركردنی ئەو هێزانە، و لە ئێستا دا كە سەرۆك وەزیران سەردانی ئەمریكا دەکات، هەول دەدەن فشار دروست بکەن.

مەنسور ئەلبەعیجی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  رۆژی سێشەممە بەیاننامەیەكی دەركردوە دەڵێت، ئەمەریكا وەك داگیركەر هەڵسوكەوت دەكات لەگەڵ عێراق، ئەوەش قبوڵ نییە بەهیچ شێوەیەك ڕێگەی پێنادەین و  وڵاتی عێراق سەربەخۆیە و خاوەن سەروەری خۆیەتی.

مەنسوور دەڵێت، ئێمە وەك پەرلەمان پشتگیری لەكازمی دەكەین لەو سەردانەی بۆ ئەمریكا، بەمەرجێك دۆسیەكان بكاتەوە و یەكەم دۆسیەی دەركردنی هێزە بیانییەكان بكاتەوە و دەبێت مامەڵەكردن لەگەڵ عیراق، وەك خۆی بێت و دەست وەرنەدەنە ناوكاری ناوخۆی عێراق.

لە لێدوانێكی تایبەتدا سەبارەت بە دەركردنی هێزە بیانییەكان لە عێراق، حسن ئالی ئەحمەد، لە فراكسیۆنی یەكێتی، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە نوچەی ڕاگەیاند: بەڕای من بڕیاری دەركردنی هێزە بیانییەكان هەرگیز جێبەجێ ناكرێت، هەرچەندە ئەو پڕۆژەیاسایە هاتە پەرلەمان و ئەوانەی لایەنگیری ئێرانن پشتگیریان لێی كردووە.

گوتیشی، پڕۆژەیاساكە هەتا ئێستا هەیە، بەڵام بەڕای من كەس ناتوانێ‌ هێزی ئەمریكا و هێزەكانی دیكەی لە عێراقن دەربكات، چونكە عێراق ئێستا لە رووی ئەمنیەوە پێویستی بەهاوكاری نێودەوڵەتی زۆر هەیە و مەترسی داعش لە ئارادایە و هێزە سیاسییەكان یەكگرتوو نین و ئەگەر باسی دەركردنی هێزی بیانی بكەین، تەنها ئەمریكا نییە ئەوە توركیاش دەگرێتەوە.

 حەسەن ئالی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هێزانە بەمەرج هاتوون بۆ پارێزگاری كردنی عێراق و شەڕی داعش، دەبێت ئەو مەرجانە هەڵبووەشێنرێتەوە و هەڵوەشانەوەی ئەو ڕێكکەوتننامانە لە دەسەڵاتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانە. دەشڵێت ”دەبێت سەرلەنوێ رێكکەوتن بكرێتەوە بۆ ڕاهێنان و مەشقی سەربازی، چونكە بەشێك لە هێزەكانی هاوپەیمانی مەشق و ڕاهێنان لەسەر چەك و تەقەمەنی بە سەربازانی عێراق دەكەن.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە، کە لە ئێستا دا ئەوە كارێكی مەحاڵە داوابكرێت ئەو هێزانە بكشێنەوە دەڵێت، هەڵوەشانەوەی ئەو هەموو ڕێکكەوتن و گرێبەستانە لەگەڵ ئەمریكا، ئەوها ئاسان نییە لە ئێستا ناكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com