بەرپرسانی عیراقی زیانمەندن لە تەقینەوەکەی بەیروت

0

شلێر سەعید

باس لە زیانمەندبوونی بەرپرسانی عێراقی بەهۆی تەقینەوەکەی بەیروت دەکرێت، ژەندێ کەس دەڵێن: بە مەلاین دۆلار دەخەمڵێنرێت.

زنجیرەیەک تەقینەوەی گەورە، رۆژی سێشەممە ٤ی ئاب، بەندەری بەیروتیان هەژاند، بووە هۆی گیان لە دەستدانی ١٦٠کەس و برینداربوونی نزیکەی شەش هەزار کەس.

 ئەوەی تا ئێستا باس نەكراوە، ئەوەیە کە زۆر لە بەرپرسانی باڵای عێراق، زیانمەندی گەورەی ئەم تەقینەوەیەن.

نوچە ناوی بەشێک لەم بەرپرسانەی دەستکەوتووە، کە بەهۆی تەقینەوەکەوە زیان بەر خانو، شوقە، دوکان، میوانخانە و خواردنگەکانیان کەوتووە.

عەمار والی، ناوێكی خوازراوی ڕۆژنامەنوسێكە لە بەغدا دەڵێت: زۆربەی بەرپرسانی عیراقی، خانو، شوقەو خواردنگەو میوانخانەیان لە بەیروت كڕیوە، بەڵام لەم تەقینەوەیەدا لەناوچوون.

ڕۆژنامەنوسەکە دەڵێت: ئەو بەرپرسانە بۆیە باسی ئەو زیانانە ناكەن. چونكە بەڕێگەیەك ئەو پارانەیان دەست كەوتوە گومان هەیە هی خۆیان بێت. پێدەچێت بەهۆی گەندەڵییەوە دەستیان كەوتبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com