پەرلەمانی عیراق هەڵوێستی وەرگرت

0

نوچەنێت

پەرلەمانی عێراق، ئهێرشی سوپای تورکیای بە پێشێلکردنی سەروەری عێراق ناساند و رایگەیاند، ئەم ھێرشە زیان به پەیوەندی مێژوویی نێوان عێراق و تورکیا دەگەیەنێت.

رۆژی رابردوو، دوێنێ ١١-٨-٢٠٢٠، فڕۆكەكانی توركیا ھێزەكانی پاسەوانی سنوری سەر بە حكومەتی عێراقی لە دەڤەری برادۆست بۆردومان كرد، کە بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک فەرماندە و سەرباز.

حەسەن کەعبی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق، رایگەیاند: ئەم هێرشەی تورکیا پێشێلکردنی سەروەری خاکی عیراق، زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و عیراق دەگەیەنێت. هەروەها داوای له حکومەتی عێراق كرد، باڵیۆزی تورکیا بانگهێشت بکات و پەیامێکی توند ئاراستەی توركیا بكات.

حەسەن کەعبی هەروەها دەڵێت: دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانه، پێشێلکردنێکی ئاشکرای هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشه.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com