لە ریزبەندی وڵاتانی عەرەبی عێراق پلەی یەکەمی هەیە

0

نوچە-ئاژانسەکان

بە گوێرەی ئامارە فەرمیەکانی وڵاتانی عەرەبی، عێراق بە بوونی زۆرترین رێژەی قوربانیانی کۆرۆنا، پلەی یەکەمی ڕیزبەندی ئەم وڵاتانەی هەیە. هەروەها سعودیە لە  وڵاتانی عەرەبی پلەی یەکەمی تووشبوونی هەیە.

بە پێی ئامارە فەرمیەکان، تاکو رۆژی شەممە ١١ی ئەگۆست، زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٤ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە ٢٢ وڵاتی عەرەبی تۆمار کراوە.

لەم ماوە زەمەنیەدا هەروەها نزیک بە ١٩ هەزار کەس لە تووشبووان گیانیان لە دەست داوە.

سعودیە بە ٢٨٩ هەزار تووشبوو، پلەی یەکەمی هەیە، عێراق بە ١٥٣ هەزار تووشبوو پلەی دووەمی هەیە،قەتەر بە ١١٣ هەزار حاڵەت پلەی سیهەمی هەیە.

لە ڕووی ئاماری گیان لە دەستدان بە هۆی پەتای کۆرۆناوە، عێراق بە ٥ هەزار و ٤٥٠ حالەت، میسر نە ٥ هەزار و ٣٥ حاڵەت و سعودیە بە ٣ هەزار و ٢٠٠ حآلەتی مردن، پلەی یەکەم تا سێهەمیان هەەی لە کۆی ئەم ٢٢ وڵاتە عەرەبیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com