نوچە-مشرق
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، رۆژی سێشەممە ١١-ی ئەگۆست لەبارەی پرسی کشانەوەی هێزە بیانییەکان کۆبووەوە.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسائشی نیشتمانی عێراق، بە سەرەپەرستی قاسم عەرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەڕێوەچوو.
نووسینگەی قاسم عەرەجی لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت: لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق و هەروەها پرسی کشانەوەی هێزی سەربازی وڵاتانی بیانی لەم وڵاتە تاوتوێ و گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.
جیی ئاماژەیە، قاسم عەرەجی، ڕۆژی ڕابردووش لەگەڵ جێگری فەرماندەیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کۆبووەوە، ئەعەرەجی لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی ڕابردوو جەختی کردووە لەسەر ئامادەکردنی خشتەیەکی زەمەنی بۆ کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق.