نوچە-سپۆتنیک
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، لەبارەی بەرنامەی سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ واشنتۆن بەیانێکی بڵاو کردەوە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن، کە بڕیارە ٢٠ی مانگی ئەگۆست ئەنجام بدرێت، هەڵوێستی وەرگرت و ئەم سەردانەی بۆ هەر دوو وڵات بە مێژوویی وەسف کردووە و ڕاشیگەیاندووە، سەردانەکەی لە هەلومەرجێکی ناسک و هەستیار ئەنجام دەدرێت.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەم بارەوە ڕایگەیاند: ئێمە دوو شەریکین و ئەمریکا بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندیەکانی لەگەڵ عێراق ئامادەیی تەواوی هەیە.
لە بارەی دەستپێکی خولی دووەمی دیالۆگی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆن، باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەڵێت، ٢٠ی ئەگۆست، سەرۆک ترەمپ پێشوازی لە مستەفا کازمی دەکات.