كوتلە سیاسییەكان لەسەر هەڵبژاردن رێكناكەون

0

شلێر سەعید 

سەرۆكی پێشوی بەڕێوەبردنی كۆمسیۆنی هەلًبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناكۆكیەكانی نێوان حیزبەكان و هێزە سیاسیەكانی عێراق ، سەبارەت بە چۆنیەتی دابەشكردنی پارێزگاكان بۆ بازنەی بچوك دابەشبكەن، یان هەروەك هەڵبژاردنی پێشوبێت نایەنە ڕێكەوتن .

  100 پەرلەمانتار داوایان لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران كردووە كۆبوونەوەیه‌كی بەپەلە سەبارەت بە “بازنەکانی هەڵبژاردن” به‌ڕێوه‌بچێت. بۆیە ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌ سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، بانگھێشتی پەرلەمانتاران بكات بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی یاسای ھەڵبژاردن و دادگای فیدراڵی.

لە لێدوانێكی تایبەتدا سەبارەت بە ناكۆكیەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، ریاز ئەلبەدران، سەرۆكی پێشوی بەڕێوەبردنی كۆمسیۆنی هەلًبژاردنەكانی عێراق، بەنوچەی ڕاگەیاند: هەر هەڵبژاردنێك پێویستی بە چەند مەرجێك هەیە لە مەرجی یاسایی یان ئیداری، ئەوەی پەیوەندی بە مەرجی یاسایەوە هەیە بابەتی دادگای ئیتحادی و یاسای هەڵبژاردن و بابەتی بازنەی هەلًبژاردنە و ناكۆكیەكانی نێوان حزبەكان و هێزە سیاسییەكانی عێراق بەردەوامە، سەبارەت بە چۆنیەتی دابەشكردنی پارێزگاكان بۆ بازنەی بچوك دابەشبكەن، یان هەروەك هەڵبژاردنی پێشوبێت ڕێكنەکەوتن، ئەوەش لەكاتێكدا هێشتا سەرژمێری گشتی نەكراوە بۆ دانیشتوان.

گوتیشی، زۆربەی لایەنەكان دژی دابەشکردنی چەند بازنەیەکی هەڵبژاردنن لە پارێزگاکان و بەشێك لە كوتلە سیاسییەكانیش لەو بارەیەوە كۆكن.

سەرۆكی پێشووی بەڕێوەبردنی كۆمسیۆنی هەلًبژاردنەكانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، بابەتی دادگای ئیتحادی، كە پەیوەندی بە پەسەندكردنی یاسای هەڵبژاردن هەیە و ئەگەر كێشەی دادگای ئیتحادی چارەسەر نەكرێت، ئەوە هەڵبژاردن ناكرێت و لەلایەكی دیكەوە تا ئێستا هیچ بڕە بودجەیەك بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری نەكراوە ئەوەش بەربەستێكی گەوەریە باوەڕ ناكەم كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بەو ئیمكانەتە كەمەوە بتوانێت هەڵبژاردن بكات لەو كاتەی دیاری كراوە 6ی حوزەیرانی 2021.

ریاز ئەلبەدران ڕونیشی كردەوە، لە کۆتایی 2019دا، پەرلەمانی عێراق  یاسای هەڵبژاردنەکانی پەسەندکرد، تەنیا یەک بڕگەی هێشتەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی بەپێی رێککەوتنی فراکسیۆنەکان، ئەویش بڕگەی دیاریکردنی بازنەکانی هەڵبژاردنە، کە بڕیارە لە ئاستی پارێزگاوە بچووک بکرێنەوە، بەڵام تا ئێستا لایەنە سیاسییەکان رێكنەكەوتوون لەم بارەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com