سه‌رچاوه عێراقییه‌كان ئاشكرایان كردووه، حه‌شدى شه‌عبى ئاماده‌یه چه‌ك له شاره‌كان دابنێ، به‌و مه‌رجه‌ى حكوومه‌تى عێراق به‌ڵێنى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا بدات.
ماڵپه‌ڕى رادیۆى سه‌وا باسى له‌وه كردووه، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ ئه‌مریكا، نیگه‌رانى و ترسى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى زیادى كردووه و بۆیه له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان خۆیان رزگار بكه‌ن.
له راپۆرته‌كه هاتووه میلیشیاكان ئاماده‌ن چه‌كه‌كانیان له ناو شاره‌كان ببنه ده‌ره‌وه، به‌و مه‌رجه‌ى حكوومه‌تى عێراق كار بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا بكات.
بردنه ده‌ره‌وه‌ى چه‌كى حه‌شدى شه‌عبى له‌ناو شاره‌كان، بابه‌تێكه له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى باس ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت بڕیاریشى بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام میلیشیاكانى حه‌شد پابه‌ند نیین به‌م بڕیاره‌وه، ئێستا ده‌یانه‌وێ وه‌ك مه‌رجى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا به‌كارى بهێنن.
داماڵینى چه‌كى میلیشیاكانى شیعه و هۆزه‌كان، یه‌كێكه له داواى خۆپێشانده‌ران وێراى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى كازمى بڕیارى داوه، ئه‌و داوایه به‌جێ بگه‌ینێ كه‌چى تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌كى نوێ نییه.