ده‌زگاكانى په‌یوه‌ندیدار به ئاسایشى عێراق، ئه‌مڕۆ به سه‌رۆكایه‌تى قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق كۆبوونه‌ته‌وه، تاوتوێى هێرشه‌كانى توركیا و نه‌هێشتنى هێزه بیانییه‌كانیان له عێراق كردووه.
به‌یاننامه‌یه‌كى نووسینگه‌ى قاسم ئه‌عره‌جى ئه‌مڕۆ سێشه‌م له میدیاكانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه و باسی له‌وه كردووه به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌عره‌جى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌غدا به‌ڕێوه‌چووه، نوێنه‌رى وه‌زاره‌ته‌كانى، داد، ده‌ره‌وه، ناوخۆ، ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، ئاسایشى نیشتمانى، ده‌زگاى دژه تیرۆر، سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ركان و چه‌ندان ده‌زگاى تر تێیدا به‌شدرابوون.
به‌یاننامه‌ى نووسینگه‌ى ئه‌عره‌جى ده‌ڵێ، له كۆبوونه‌وه‌كه باس له هێرشه‌كانى توركیا كراوه و به “پێشیلكاریى” وه‌سف كراوه، به‌ڵام باس له‌وه نه‌كراوه چ بڕیارێك له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه دراوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ده‌بێـت رێكاریى پێویست ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها باسى بوونى هێزه بیانییه‌كانى عێراق كراوه، دووپاتى ئه‌وه كراوه‌ته‌وه ده‌بێت كشانه‌وه‌ى ئه‌م هێزانه بخرێته كارنامه‌ى حكوومه‌تى عێراق و كۆتایى پێ بهێنرێت.
وێراى ئه‌وه‌ى چه‌ند جارێك حكوومه‌تى عێراق له راگه‌یاندن ناڕه‌زایى ده‌ربڕیوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێكى جددى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌بووه.
سه‌باره‌ت به بوونى هێزه‌كانى ئه‌مریكایش له عێراق، لایه‌نه‌كانى شیعه ده‌یانه‌وێ فشار بۆ سه‌ر مسته‌فا كازمى دروست بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى له كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕونكراوه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا باس له‌م دۆسیه‌یه بكات.