ئەسعەد مورادی
شرۆڤەکارێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، ئێران هەوڵ دەدات و بیر و رای گشتی کۆمەڵگا بەڵاڕێدا ببات. هەروەها ئێران خوڵقێنەری قەیران و کێشەیە لە ناوچەکە.
لەدوای رووخانی دەسەڵاتی سەدام و بەهاری عەرەبی و شەڕ لە ناوچەکە، ئێران دۆخەکەی وەک دەرفەت بەکارهێنا بۆ فراوان خوازی و هەژمونی خۆی بەسەر ناوچەکەدا و تا ئاستێکی زۆر سەرکەوتنی بەدەستهێنا. بەڵام بە هاتنە سەرکاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و هەڵوشاندنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لە 8-5-2018 و گەڕاندنەوەی گەمارۆی ئابووری ئەمریکا بۆ سەر ئێران، و دواتر کوشتنی قاسم سولەیمانی، ئێرانی لاواز کرد.
لەلێدوانێی تایبەت بە نوچە، شاهۆ حوسێنی، نوسەر و شرۆڤەکاری سیاسی، لەبارەی لاوازکردنی باری ئابووری ئێران و رووداوە یەکلەدوای یەکەکانی ناو ئێران رایگەیاند: ئەو دۆخە بە هەر هۆکار و بۆ هەر مەبەستێک بێت، دەسەڵات هەوڵ دەدات کەڵکی لە خزمەت بەرژەوەندی خۆی لێ وربگرێت و بیر و رای گشتی کۆمەڵگا بەڵاڕێدا ببات.
لەبارەی دۆخی مەترسیداری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شاهۆ حوسێنی گوتی، ئێرانیش خۆی لایەنێکی ئەو کایەیە، ئەویش لایەنێکی خوڵقێنەری قەیران و کێشەیە، بۆیەش ناکرێ بە تەنیا پێداگری لەسەر ئەوە بکرێت، کە ئێران پەسیوە لەو ناوەدا و کەوتۆتە ژێر ڕکێفی ڕووداوەکان، بەتایبەت لەپاش دەنگۆی ڕێکەوتنی ٢٥ ساڵە لەگەڵ چین، بەشێک لە پڕۆژەی ئێران، راکێشانی دەستی چینە بۆ ناوچەکە تا لە گوشارەکانی سەرخۆی کەم بکاتەوە.