تورکیا کۆبوونەوەی پاسەوانی سنوور و پەکەکەی کردە ئامانج

0

نوچە: شەفەق نیوز

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا ژمارەیەک فەرماندەی پاسەوانی سنووری عێراق لە برادۆست، کە چوونەتە لای پەکەکە بۆ هەماهەنگیکردن و وەستانی شەڕ، بۆردوومانی کردوون و هێشتا نازانرێت ژمارەی قوربانییەکان چەندن.

ئەمڕۆ کاتژمێر 3:45-ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (11-8-2020) چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی برادۆست، ئۆتۆمبێلێکی پاسەوانی سنووری عێراقیان کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە چەند پاسەوانێکی سنوور کوژراون، کە عەمیدێک بەناوی زوبێر حالی و لەگەڵ ئەفسەرێکی دیکە بە ناوی سەردار برادۆستی تێدایە.

بە پێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە لە کوێستانی بێرمێ دینداران بووە لە سنووری شارۆچکەی سیدەکانی قەزای سۆران و “دوو فەرماندەی پاسەوانی سنوور کوژراون”.

بەپێی زانیارییەکان، هەشت کەس لە بەرپرسانی عێراقی و پەکەکە بەشداریی کۆبوونەوەکە بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com