دادگا لەسەر دۆسیەی سێوان قادر بڕیاری کۆتایی دەدات

0

نوچە

دادگای سلێمانی بڕیاریدا ھاوسەری سێوان قادر بە تاوانی کوشتنی خێزان و سێ منداڵەکەی، لەسێدارە بدرێت.

لە رووداوێکی تەمومژاویدا لە چەمچەماڵ لە رۆژی 16-12-2018 سێوان قادر و سێ منداڵەکەی سووتان و راستەوخۆ منداڵەکان گیانیان لەدەستدا، دوای چەند رۆژێکیش لە مانەوەی لە نەخۆشخانە، سێوان قادر گوتی ”هاوسەرەکەی ئەو تاوانەی بەرامبەریان ئەنجامداوە، دواتر بەهۆی سەختیی برینەکانی گیانی لەدەستدا”.

خێزانی سێوان بەهەمان شێوە هاوسەرەکەیان بە سووتاندنی ماڵ و منداڵەکەی تۆمەتبار کرد، لەسەر سکاڵای ئەوانیش هاوسەرەكەی دەستبەسەر کرا.

رووداوەکە کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە و چەندین گردبوونەوە لەلایەن رێکخراوەکانی ژنان و هاووڵاتیان بەگشتی ئەنجامدرا و، داواکرا تۆمەتباری رووداوەکە سزابدرێت.

قادر نووری شەریف، باوکی سێوان قادر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەدوای دەرچوونی بڕیارەکە گوتی هیوادارم واژۆ لەسەر بڕیاری لەسێدارەدانەکە بکرێت.

هەروەها گوڵچین ئەحمەد، دایکی سێوان دەڵێت “من هەموو رۆژێک سووتاوم و کوژاومەتەوە، مەگەر ئەمڕۆ برینەکەی من کەمێک کەمببێتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com