ئه‌مڕۆ میدیاكانى عێراق و جیهان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، دوو ته‌قینه‌وه یه‌كێكیان له تاجى و ئه‌ویتریان له‌سه‌ر سنوورى كوێت وعێراق كاروانى سه‌ربازى ئه‌مریكیان كردووه‌ته ئامانج، به‌ڵام كوێت و عێراق هێرشه‌كه‌ى سه‌ر سنوور به درۆ ده‌خه‌نه‌وه.
ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك ده‌راوه‌زى جریشیانى نێوان كوێت و عێراق ئه‌نجام دراوه. جریشیان ئه‌و ده‌روازه‌یه‌یه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ناڕه‌زایى دروست كرد، چونكه هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ گواستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى خۆى له‌نێوان عێراق و كوێت ته‌رخانى كردووه.
به‌ڵام دواتر هه‌ر یه‌كه له عێراق و كوێت ئه‌م زانیارییه‌یان ره‌تكرده‌وه. به‌ڵام رۆیته‌رز دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه زانیارییه‌كانى له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانى عێراق وه‌گرتووه و رووداوى ته‌قینه‌وه‌كه‌یش ئێواره‌ى دوێنێ دووشه‌م بووه.
دواتر ئه‌مڕۆ میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه‌یه‌كى تر له ناوچه‌ى تاجى باكورى به‌غدا به كاروانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ته‌قیوه‌ته‌وه. میدیاكانى عێراق ڤیدیۆیه‌كیشیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ده‌ریده‌خات ئۆتۆمبیلێك ده‌سووتێ به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌كه رووداوه‌كه هى ئه‌مڕۆ بێت.