په‌یمانگاى هزرى جیهانى بۆ ئابوورى وئاشتى، ریزبه‌ندى وڵاتانى له‌ڕووى ئاشتى و ئاسایشه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه، له كۆى 163 وڵات عێراق به پله‌ى 161 دێ.
په‌یمانگاى هزرى جیهانى بۆ ئابوورى وئاشتى كه به كورتكراوه‌ى “IFP” ده‌ناسرێ ریزبه‌ندى وڵاتانى له‌ڕووى ئاشتی و سه‌قامگیرى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕى سۆمه‌رییه نیوزى عێراق زانیارییه‌كانى په‌یمانگاكه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه له كۆى 163 وڵات عێراق له ریزبه‌ندى 161 دێ، واته ته‌نیا دوو وڵات له عێراق خراپترن ئه‌وانیش سووریا و ئه‌فغانستانن.
له‌ڕووى باشترینیش له وڵاتانى عه‌ره‌بى قه‌ته‌ر به پله‌ى یه‌كه‌م هاتووه، دواى ئه‌ویش كوێت و ئیمارات به پله‌ى دووه‌م و سێیه‌م، سوڵتاننشینى عومانیش به پله‌ى چواره‌م هاتووه.
له‌سه‌ر ئاستى جیهان ئایسله‌ندا به پله‌ى یه‌كه‌م دێ له‌ڕووى ئاشتییه‌وه، له‌دواى ئه‌و نیوزیله‌ندا و دواتر پرتوگال و نه‌مسا.
له دانانى ریزبه‌ندییه‌كه 23 پێوه‌ر ره‌چاوكراون، دواتر له چه‌ند پێوه‌رێكى سه‌ره‌كى كۆكراونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش” ئاسایش وسه‌لامه‌تى كۆمه‌ڵگا، ئاستى ململانێى ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تى وڵاته‌كه، به سه‌ربازكردنى كۆمه‌ڵگا”.
په‌یمانگاكه ئه‌وه‌ى روونكردووه‌ته‌وه، 81 وڵاتى جیهان كه پێشتر ناسه‌قامگیر بوون به‌ره‌و باشتر ده‌چن، كه‌چى له‌به‌رامبه‌ردا80 وڵات به‌ره‌و خراپتر ده‌چن”.