له راپۆرتێكى رادیۆى سه‌وا هاتووه چه‌ند لایه‌نێكى میلیشیاى شیعه، ده‌یانه‌وێ له رێگه‌ى زیندووكردنه‌وه‌ى تایفه‌گه‌رى متمانه‌ى خۆیان به ده‌ست بهێننه‌وه.
ماڵپه‌ڕى رادیۆى سه‌واى عێراق پوخته‌ی راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، باسى له‌وه كردووه میلیشیاكانى شیعه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن شه‌ڕ و ئاژاوه‌ى تایفه‌گه‌رى دروست بكه‌نه‌وه، بۆئه‌وه‌ى جارێكى تر متمانه‌ى خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێننه‌وه.
عه‌لى مه‌حموود تاهیر مامۆستاى زانكۆى به‌غدا به سه‌وا ده‌ڵێ، ئه‌و هێزانه له‌ڕووى متمانه‌ى خه‌ڵكه‌وه له ته‌نگژه‌دان، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاژاوه‌ى تایفه‌گه‌رى و نه‌ته‌وه‌یى دروست بكه‌ن، چونكه ئه‌مه شێوازێكى ئاسانتره بۆ وروژاندنى خه‌ڵك و ئاماده كردنیان بۆ هه‌ڵبژاردن.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه، خۆپێشانده‌رانیش دركیان به‌و هه‌وڵه‌ى میلیشیاكان كردووه و ته‌نانه‌ت باس له‌وه ده‌كه‌ن له ماوه‌ى رابردوودا هه‌ست به‌وه كراوه ویستوویانه “ژه‌هر” له گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپێشاندان بڕژێنن.
دواتریش ده‌ڵێن به دوورى نازانین ئه‌و میلیشیایانه بۆ ئامانجى تایفه‌گه‌رى كارى تیرۆریستانه‌یش ئه‌نجام بده‌ن.
رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو هێزه‌كانى عێراق له نزیك شارى ناسریه پیاوێكیان به دوو بۆمب گرت كه ده‌یوست له شارى ناسریه‌ى شیعه‌نیشین ته‌قینه‌وه بكات، ده‌ركه‌وت پیاوه‌كه سه‌ر به لایه‌نێكى حه‌شدى شه‌عبییه.
بۆیه له‌و كاته‌وه باس له‌وه ده‌كرێت میلیشیاكانى شیعه ده‌یانه‌وێ له رێى كرده‌ى توندوتیژى شه‌ڕى نێوان سوننه و شیعه زیندوو بكه‌نه‌وه.