شلێر سەعید
دكتۆر سەباح پێویستە ئەنجوومەنی وەزیران لەکاتی خۆیدا مووچە دابەش بکات بەتایبەت مووچەی وەزارەتی تەندروستی، چونکە ھێزکاری تەندروستی شەو و ڕۆژیان خستۆتەسەر یەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی لەبارەی پاراستنی مافی نەخۆش و رەچاوکردنی رەوشی خزمەتگوزاری چارەسەری نەخۆشانی کۆرۆنا دەکرد و دەڵێت، بڕیاردراوە، کە کەمکردنەوەی نرخی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان بەڕێژەی 40% بۆ 50% کەمبکرێتەوە.
بڕیارەکان لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت دەرکراون کە رۆژی 08-08-2020 کۆبوونەتەوە و رۆژی 9ی مانگیش بە واژووی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەرچوون و بڵاوکراوەتەوە و ئاراستەی نەخۆشخانەکان کراون.
پێشتریش نوچە ڕاپۆرتی وردی بڵاو كردەوە سەبارەت بە زۆری نرخەكان لە نەخۆشخانە تایبەتەكان و لە ڕاپۆرتە ئاماژەی بەوەكردوە، كە پێویستە سەرجەم نرخەكان سنورداربكرێن و كەم بكرێنەوە بەتایبەت لەم بارودۆخەی ئێستادا.
لە لێدوانێكی تایبەتدا سەبارەت بە گردبونەوەكەی دوێنێی دكتۆرو كارمەندان، دكتۆر سەباح زێباری، سەرۆکی لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر له پهرلهمانی كوردستان، بەنوچەی ڕاگەیاند: ئێمە لەسەر خەتین، سەبارەت بە گلەیی و ناڕزایی ئەو كارمەند و دكتۆرانەی دەڵێن، هەندێك 500 هەزار دیناری وەرگرتووە و هەندێك هیچ، ئەوەش بەهیچ یاسایەك نابێت داوامانكردوە كێشەكە چارەسەربكرێت.
گوتیشی، ئێمە وەك لیژنەكەمان لەکۆبوونەوەیەکەدا گفتوگۆمان لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کرد، و کۆمەڵێک بڕیارماندا، لهوانه بڕیاردرا بەدواداچوون بکرێت بۆ نرخی نەخۆشخانە ئەھلییەکان و نرخەکان کەم بکرێنەوەو یەک بخرێن، چونكە خەڵكێكی هەژار لەم ناوە زەرەر مەند دەبێت، دیارەئەوەش بەهەوڵی حكومەت و لایەنی پەیوەندی دار وهەریەكەو ڕۆڵێكی هەبووە كە ئەمڕۆ ئەو بڕیارە درواوە بۆ كەم كردنەوەی نرخەكان تایبەت بەتوشبوانی كۆرۆنا، بەڵام پێویستە كەم كردنەوەی نرخەكان گشتی بێت.
دكتۆر سەباح جەختی لەسەر ئەوەكردەوە، كە پێویستە ئەنجوومەنی وەزیران لەکاتی خۆیدا مووچە دابەش بکات بەتایبەت مووچەی وەزارەتی تەندروستی، چونکە ھێزکاری تەندروستی شەوڕۆژیان خستۆتەسەر یەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.