نوچە
ئەمشەوی دووشەممە سابیر كوردستانی هونەرمەندی ناوداری كورد بە هۆی تووشبوونی بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
ھونەرمەندی کورد سابیر کوردستانی، بەھۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا، چەند ڕۆژێك لە بەشی چاودێری پزیشكیدا بوو لە نەخۆشانەیەکی شاری سلێمانی و ئەمشەو کۆچی دوایی کرد.
کوردستانی ساڵی 1955 لە شاری کەرکوک لەدایک بووە، ساڵانێکی زۆر بەبێ دابڕان خزمەتی ھونەری کوردی كرد، خاوەنی چەندین ئەلبومی گۆرانییە.
سابیر كوردستانی لە ساڵی 1970وە دەستی بە کاری ھونەری کردوە، به یهكێك له هونهرمهنده بهئهزموونهكانی كورد دادهنرێت، خاوهنی چهندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه. و ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە تەلەڤزیۆنی کەرکوک تۆمارکرد. هەروەها ئەو هونەرمەندە باوکی سێ کچ و کوڕێکە.