نوچە-ئاژانسەکان
لە ئەنجامی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا، ئێران یەک لەو وڵاتانەیە، کە زۆرترین تووشبوو و قوربانی هەبووە.
دوای بڵاو بوونەوەی شەپۆلی دووەمی ئەم پەتایە، ڕۆژانە بە شێوەی نێونجی، ٢٠٠ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئەنیستیتۆی پاستور، ٢٠ بۆ ٢٥ێ خەڵکی ئێران، تووشی پەتای کۆرۆنا بوونە.
لە لێدوانێکی دیکەدا، ئەندامێکی ژوورەی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ئەمڕۆ دووشەممە،١٠ی ئاگۆست ڕایگەیاند، ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی ئێران، سەبارەت بە دۆخی کۆرۆنا و ژمارەی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بە گوێرەی تێبینی سیاسی و ئەمنی ئامادە کراون و دوورن لە ڕاستی. هەروەها دەڵێت، ئاماری راستەقینەی تووشبووان و قوربانیان ٢٠ بەرابەری ئەو رێژەیە، کە ئێران و دەزگا حکومییەکان رایانگەیاندووە.
هەر لەم پەیوەندییەدا، ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی ئاگۆست، دکتۆر مەسعود مەردانی، ئەندامێکی دیکەی ژووری بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ڕایگەیاند، شەپۆلی سێهەمی کۆرۆنا بەڕێوەیە و بە زوویی لەم وڵاتە تەشەنە دەکات.