وەزارەتی تەندروستی: 508 تووشبوون و 17 مردن

0

نوچە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 508 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 17 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی نوێترین راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و 35 پشکنین کراون، بەهۆیەوە 278 کەس لە هەولێر و 97 لە سلێمانی، 21 لە گەرمیان، 62 لە راپەڕین و 32 لە دهۆک تووشی کۆرۆنا بوون.

هەروەها 17 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، 13 لە هەولێر، 2 لە سلێمانی و 1 لە دهۆک و کەسێکی دیکەش لە گەرمیان گیانیان لەدەستداوە.

ئێستا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 17 هەزار و 547 کەسە، 10 هەزار و 309 کەس چاکبوونەتەوە و 657 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە هاووڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و دوورکەونەوە لە قەرەباڵخی و ماسک و دەستکێش بەرکابهێنن.

دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی

راگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19
ژمارە (١٦٦)

  1. کەرەنتین:

(٥٧ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
٢١٢ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٧ شوێنی جیاواز (١١٠ سلێمانی)، (١٠٢ دهۆك).

  1. پشکنین:

(٣٠٣٥ پشکنینی نوێ)
(١٦٠٨ هەولێر)، (٤٠١ سلێمانی، ١٦٥ گەرمیان، ٤٣١ ڕاپەڕین)، (٣٨٥ دهۆك)، (٤٥ هەڵەبجە)

  1. تووشبوو:

(٥٠٨ تووشبووی نوێ)
(٢٧٨ هەولێر)
(٩٧ سلێمانی، ٢١ گەرمیان، ٦٢ ڕاپەڕین)
(٣٢ دهۆك)
(١٨ هەڵەبجە)

  1. چاکبوون: (١٦٦ چاکبوون)
    (١٠١ هەولێر)
    (٣٢ گەرمیان)
    (٢٣ دهۆك)
    (١٠ هەلەبجە)
  2. مردن: (١٧ مردن)

(١٣ هەولێر)
(٢ سلێمانی، ١ گەرمیان)
(١ دهۆك)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین ٢١٦٠٢ هاوڵاتی (٢١٣٩٠ دەرچوو)
پشکنین ٢٢٩٢١٧ (٩٦٠٨٦ هەولێر، ٧١٢٦٣ سلێمانی، ٥٩٦٩٦ دهۆك، ٢١٧٢ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٧٥٤٧ (٦٤٨٣ هەولێر، ٩٢٧٣ سلێمانی، ١٢٣٦ دهۆك، ٥٥٥ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٣٠٩ (٣٦٩٨ هەولێر، ٥٦٥٢ سلێمانی، ٤٧٨ دهۆك، ٤٨١ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٦٥٨١ (٢٦٠٠ هەولێر، ٣١٦٧ سلێمانی، ٧٤٩ دهۆك، ٦٥ هەڵەبجە)
مردن ٦٥٧ (١٨٥ هەولێر، ٤٥٤ سلێمانی، ٩ دهۆك ، ٩ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٠ی ئاب ٢٠٢٠

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com