ئیسرائیل هۆشداری دەدات

0

نوچە-سپۆتنیک

وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە بارەی لێکەوتەکانی شەڕی ناوچەیی هۆشداری دەدات.

بەنی گانتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ئەمڕۆ دووشەممە ١٠-ی ئەگۆست، لەبارەی دەستپێکی شەڕێکی ناوچەیی لە لایەن حزبوڵڵای لوبنانەوە هۆشداری دایە ئەم رێکخراوە.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕاشیگەیاند، ئەگەر حزبوڵڵا بیهەوێ دەرگای شەڕ بکاتەوە، گومانمان نییە، کە ئیسرائیل ئامادەیی تەواوی بۆچوونە ناو شەڕ هەیە.

هاوکات گانتس هۆشداری دایە ئێران و گوتی: رێگە نادەین ئێران لە ڕووی سەربازییە لە سوریا جێگیر بێت.

وەزیری بەرگری ئسیرائیل ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد، کە دەیهەوێ بەرەیەکی تیرۆرستی لە سوریا بکاتەوە، بەڵام دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵگری شەڕێکی ناوچەیی نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com