حکومەتی لوبنان هەڵوەشایەوە

0

نوچە: ئاژانسەکان

سەرۆك وەزیران و وەزیرەكانی حكوومەت دەستیان لە كار كێشایەوە و حكومەتی لوبنان هەڵوەشایەوە.

ئەمەش دوابەدوای زنجیرەیەك ناڕەزایی چەند رۆژی رابردووی هاوڵاتیانی لوبنانی دێت، كە بە هۆی تەقینەوە گەورەكەی بەیروت دروستبوو، هاوڵاتیان داوایان دەكرد ئەو حكومەتە، كە نابەرپرسە بەرانبەر هاوڵاتیان، دەبێ دەستلەكاربكێشێتەوە.

چەند وەزیرێكی كابینەی حكومەتی حەسان دیاب، سەرۆك وەزیرانی لوبنان، بۆ پەیامنێری تۆڕی هەواڵی “سكای نیوز”یان دووپات كردەوە، كە حكومەتی وڵاتەكە هەڵوەشایەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە حكومەتی دیاب كۆبوونەوەیەكی لە هۆڵی سەرای دەوڵەت ئەنجام دا، بۆ ئەوەی دوابڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com