لویس ساكۆى به‌رپرسى یه‌كه‌مى كه‌لدانییه‌كان له عێراق، دوێنێ سه‌ردانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى حكوومه‌تى كردووه و به یه‌كه‌وه باسیان له گه‌ڕانه‌وه‌ى مه‌سیحییه‌كانی عێراق كردووه كه له كۆى ملیۆن و 500 هه‌زار، ته‌نیا 250 هه‌زار كه‌سیان له عێراق ماوه.
له راپۆرتێكدا كه له ماڵپه‌ڕى ئیلاف بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه قه‌شه لویس ساكۆ به‌تریركى كه‌لدانییه‌كان له عێراق له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى كۆبووه‌ته‌وه و باسى له‌وه كردووه هه‌ندێك له مه‌سیحییه‌كانى عێراق ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كازمى به‌ڵێنى به ساكۆ داوه، حكوومه‌تى عێراق كار ده‌كات بۆئه‌وه‌ى كێشه‌ى مه‌سحییه‌كانى عێراق چاره‌سه‌ر بكات و كارئاسانى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بكات.
به‌گوێره‌ى زانیارییانه‌كانى راپۆرته‌كه‌ى ئیلاف زیاتر له 83 % ى مه‌سیحییه‌كانى عێراق، زێدى خۆیان جێهێشتووه، به‌هۆى ئه‌و توندڕه‌وییه‌ى له دواى 2003 وه له عێراق دروست بووه.
ئیلاف ده‌ڵێ ژماره‌ى مه‌سیحییه‌كان زیاتر له ملیۆنێك و 500 هه‌زار كه‌س بوو كه‌چى ئێستا ته‌نیا 250 هه‌زار كه‌س ماونه‌ته‌وه.
جیا له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان كه مه‌سیحییه‌كانیان كردووه‌ته ئامانج له مووسڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر‌ى عێراق زه‌ویوزارى مه‌سیحییه‌كان له‌لایه‌ن میلیشیاكانى عێراقه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ر داگیراوه و ده‌گوترێ به ساخته‌كردنیش به ناوى كه‌سانى تر كراون.