باڵوێزى عێراق له سعوود‌یه ئاشكراى كرد وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سعوود‌یه كار بۆ نه‌هێشتنى رسوماتى پێدانى ڤیزا ده‌كه‌ن بۆئه‌و كه‌سانه‌ى كه هه‌ڵگرى په‌ساپۆرتى دیپلۆماسیین و به رێژه‌یه‌كى زۆریش بۆ هاووڵاتیانى ئاسایى كه‌م ده‌كرێته‌وه.
قه‌حتان جه‌نابى باڵوێزى عێراق له سعوود‌یه، ئه‌مڕۆ دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى عوكازى سعوودى كردووه و تێیدا ئاشكراى ده‌كات سعوود‌یه و عێراق كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له رۆژانى داهاتوو هاتوچۆى هاووڵاتیانى ئه‌م دوو وڵاته ئاسانتر بێت و بۆیه چه‌ند بڕیارێك له سه‌ر رسوماتى ڤیزا ده‌ده‌ن.
له‌وانه ده‌ڵێ، بۆ هه‌ڵگرانى په‌ساپۆرتى دیپلۆماسى هیچ رسوماتێك نامێنێ و بۆ خه‌ڵكى ئاسایییش به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌م ده‌كرێته‌وه. باس له‌وه‌یش ده‌كات له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى عه‌رعه‌ر كه سعوود‌یه ماوه‌یه‌كه كارى له‌سه‌ر ده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌كى ئابوورى به‌هێز له نێوان سعوود‌یه و عێراق زۆر به‌هێزتر ده‌بێت.
نه‌مانى رسوماتى ڤیزا بابه‌تێكه ته‌نیا عێراق له‌گه‌ڵ ئێرانى هه‌بووه، به‌ڵام به‌رپرسانى حكوومه‌تى نوێى عێراق داوا ده‌كه‌ن عێراق له‌و رێككه‌وتنه بچێته ده‌ره‌وه چونكه هاوسه‌نگى له نێوان ئه‌و هاووڵاتیانه نییه كه له نێوان ئێران و عێراق هاموشۆ ده‌كه‌ن، بۆیه رێككه‌وتنه‌كه له به‌رژوه‌ندى عێراق نییه.