شلێر سەعید
سیاسەتوانێکی عێراقی رووبە لایەنە سیاسییەکان دەڵێت، ئێوە بوونەتە هۆی برسی كردنی خەڵك و ئەو هەژاریەی رووی لە عێراق كردووە.
ماوەیەكە چەند جارێك رووداوی تەقینەوە و كوشتن لە عێراق روویانداوه و چەندین ڕۆژنامەنوس و چالاكوان ڕفێنراون و دوێنێ یەكشەممە شانەی راگەیاندنی ئهمنی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا گوتی: بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی مەدەنیدا تەقیەوە، كە كەرستە و پێداویستیی بۆ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەگواستەوە لە پارێزگای زیقار. جگە لەوەش بارودۆخی عێراق بەروە خراپتر دەڕوات و شارەزایانی سیاسی پێیان وایە بەهۆی ناكۆكییە سیاسییەكانەویە.
لە لێدوانێكی تایبەتدا سەبارەت بە خراپی بارودۆخی عێراق ، باسل كازمی، سیاسەتوانی عێراق، بە نوچەی ڕاگەیاند: هەموو گریمانەكان و پێشبینیەكان ئەوەمان پێدەڵێن، گەر گەندەڵی لە بەڕێوەبردن و ناكۆكیەكان بەردەوام بن، داعشیش جموجۆڵی زیاد دەكات و بەرەدەوام دەبێت لە كارە تیرۆریستییەكانی.
گوتیشی، ناكۆكیە سیاسیەكان ئاماژەیە كی ڕوونە بۆ ئەوەی عێراق لەژێر هەڕەشە و ترس دابێت لەلایەن داعش یان هەر گروپێكی دی تیرۆریستی، چونكە ناكۆكیەكان كۆتایان نایەت لەنێوان لایەنەكانە سیاسیەكانی عێراق.
باسل ئاماژەی بەوەشكرد، هەر ئەو ناكۆكیانەیە بووتە هۆی ئەوەی باری ئەمنی عێراق جێگیرنەبێت و هاتنە ناوەوەی گروپە توند ڕەوەكانی ئیرهابی و داعش، تا ئەو ناكۆكیانەش بەردەوام بێت، مەترسی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق بەردەوام دەبیت و زەرەرمەندی سەرەكیش هاوڵاتیە.
ئەو سیاسەتوانە بانگەوازدەكات بۆ لایەنەکان و دەڵێت، بەسە ناكۆكی تكایە با چیدی خوێن نەڕژێت و ژنەكان بێوەژن نەبن و منداڵەكان هەتیو نەبن. دەشڵێت، هەر ئێوە بوونەتە هۆی برسی كردنی خەڵك و ئەو هەژاریەی ڕووی لە عێراق كردووە.
كازمی جەختی لەوەشكردەوە، كە عێراق پێویستی بە پیاوی دەوڵەتە نەك پێچەوانەكەی و تا ئێستا كەسی خەمخۆر نییە لە پۆستە بەرزەكان، ئەوەی هەیە تەنها بەرژەوەندیخوازیی حزبییە.