راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی بەیروت ئامادە کرا

0

نوچە-ئاژانسەکان

لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی تەقینەوەکەی شاری بەیروت ئامادە کرا.

لیژنەکە ئەمڕۆ دووشەممە ١٠-ی ئەگۆست، ڕاپۆرت و ئەنجامەکانی بەدواداچوونی خۆی ڕادەستی ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان کرد.

لە ڕاپۆرتەکەدا، بەرپرسیارێتی ئیداری پەیوەست بە ڕاگرتنی ماددی تەقینەوەکە لە بەندەری بەیروت، لە کاتی داگرتنی تا کاتی تەقینەوەکە و کەسانی تۆمەتبار بەم کەیسە دیاری کراوە و ناوی ٢٠ کەس ڕادەستی دەزگای دادوەری لوبنان کراوە، کە لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

ئەنجومەنی دادوەرانی لوبنان، سبەی ١١-ی ئەگۆست، هەڵوێست و بەیانی فەرمی خۆیان لە کۆشکی دادگای بەیروت ڕادەگەیەنێن.

ئەم هەنگاوە خێرای دەزگای دادوەری لوبنان لە مێژووی دادوەری ئەم وڵاتە بی وێنە هەژمار دەکرێت، کە وا بە خێرایی ئەم ڕاپۆرتەی ئامادە کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com