نیشانەکانی کۆرۆنا لە منداڵان

0

نوچە

شارەزایان و کارناسانی بواری تەندروستی ئەم رۆژانە لە بارەی پاراستنی منداڵان لە پەتای کۆرۆنا وشیاری دەدەن بە ڕای گشتی و باوک و دایکەکان.

بە گوتەی شارەزایان، ئەگەرچی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی، بە گشتی گەورە ساڵانی کردۆتە ئامانجی خۆی، بەڵام نابێ ئەو ڕاستیە لە بەرچاو نەگرین، ئەم پەتایە بۆی هەیە منداڵانی کەم تەمەنیش تووشی ببن.

هەر چەند نیشانەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە منداڵان سووکەترە، بەڵام لە ئەگەری تووشبوونیان دەبێ ئاگاداری مەترسییەکانی بین.

لە زۆربەی منداڵان نیشانەکانی تووشبوون یان گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەم شێوەیە: تا، کۆخە، پژمین و ئازاری جەستە، کە دیارە لە منداڵان بە شێوەیەکی سووک خۆی نیشان دەدات.

لە وەرزی گەرما نیشانەکانی دیکەی ئەم پەتایە بە تایبەت لە منداڵان بەم شێوەیە: زکچوون، ڕشانەوە و ڕەنگە ژەهراوی بوون.

هۆکاری تووشبوونی زۆربەی منداڵان بە رێگەی باوک و دایکەوەیە. هەر بۆیە دەبێ لە ماڵەکانیش مەودایەک دیاری بکرێت تاکوو بەریەکەکوتنێک روونەدات.

ئەگەر باوک و دایکەکان لە شوێنی قەرەباڵغ کار دەکەن یان کەسابەت دەکەن، دەبێ زۆرتر وریای منداڵەکانیان بن و لە کاتی چوونەوە بۆ ماڵ، رێکارە تەندروستییەکان لەبەرچاو بگرن و بە گوێرەی ڕێنماییەکان هەڵسوکەت لەگەڵ منداڵ بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com