حوسێن هینداوى راوێژكارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردن ئاشكراى ده‌كات، چه‌ندان لایه‌نى تر كه ده‌نگیان به یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن داوه، ئێستا پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه داوا ده‌كه‌ن یاساكه جارێكى تر هه‌موار بكرێته‌وه یانیش كار به یاسا كۆنه‌كه بكرێت.
حوسێن هینداوى راوێژكارى كازمى ئه‌مڕۆ له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه له ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاشكراى كردووه چه‌ندان لایه‌نى عێراق له ده‌نگدان به یاساى هه‌مواركراوى هه‌ڵبژاردن پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كردووه زۆربه‌ى ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر ماده‌ى 15ى یاساى هه‌ڵبژاردنه، كه دووپات له‌سه‌ر فره‌بازنه‌یى هه‌ڵبژاردن ده‌كات له شاره‌كاندا. ده‌شڵێ ئه‌و یاسایه له 24ى كانوونى یه‌كه‌م له په‌رله‌مان په‌سه‌ند كراوه، كه‌چى تا ئێستا پاشكۆكانى ته‌واو نه‌كراوه.
له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه كورد ناڕه‌زایى له‌سه‌ر یاساكه هه‌بوو، بۆیه بایكۆتى دانیشتنه‌كه‌ى كرد و ده‌نگى به یاساكه نه‌دات.
كه‌چى هینداوى ئاشكراى ده‌كات ئێستا چه‌ندان لایه‌نى عێراق پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه و پێشنیاریان ئه‌وه‌یه كار به یاسا كۆنه‌كه بكرێت ویانیش جارێكى تر یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه.
به بڕواى هینداوى ئه‌م بابه‌ته كۆسپ بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته دروست ده‌كات، چونكه ئه‌گه‌ر یاسا نوێیه‌كه ته‌واو نه‌كرێت، ئه‌وا ده‌بێت كار به یاسا كۆنه‌كه بكرێت كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه گومانى ئه‌وه‌ى لێ ده‌كرێت بتوانێ زامنى پاكیى هه‌ڵبژاردن بكات.