پۆمپیۆ: گوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرین

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا لە زنجیرە تویتێکدا ئاماژە بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نیگەرانییەکان لە بارەی هەڕەشەکانی ئێران دەکات.

دوای ئەوەی، کە وڵاتانی عەرەبی کەنداو نامایەکیان ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد و خوازیاری درێژکردنەوەی گەمارۆکانی چەک بۆ سەر ئێران بوون، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەڵوێستی وەرگرت.

پۆمپیۆن لە تویتێکدا نامەکەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو بە لێدوانی ئازایانە وەسف دەکات و جەختیش دەکاتەوە، کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێ گوێ لە داواکاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرێت.

ئەمریکا ڕەشنووسی بڕیارێکی ئامادە کردووە، کە تیادا داوا لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاساێش دەکات، کە سزاکانی چەک لە سەر ئێران بەردەوام بێت.

وڵاتانی عەرەبی دەڵێن، ئەگەر گەمارۆکانی چەک لە سەر ئێران هەڵگیرێ، تاران دەرفەتی گونجاوی دەست دەکەوێ بۆ کڕینی چەکی پێشکەوتوو، ئەمەش بە مانای هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com